فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی راگەیاند

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ١ی ئاب دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییە ناوخۆیی و جیهانییەکانی راگەیاند.

 
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی لەگە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان ئاشکراشی کرد کە هەر گەشتیارێک دەبێت لانیكەم چوار كاتژمێر پێش گەشتەكانیان لە فرۆكەخانە ئامادە بن، هەروەها داوای پابەندبوون بە رێنوماییەکانی تەندروستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای دوو پات کردەوە.

 
هەروەها وتیشی" ئەگەر گەشتیارێک پشکنینی پزیشکی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نەکردبێت، گەشتەکەی هەڵدەوەشێندریتەوە و ڕێگەی پێ نادرێت گەشتەکەی بکات"
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو" كۆمەڵێك رێكاری دورودرێژ هەیە بۆ گەشتیاران كە بریتین لە پشكنینەكانی ئاسایش، پاسپۆرت، كۆرۆنا و ئەگەر گەشتیار پێش كەمتر لە چوار كاتژمێر ئامادەبێت، چانسی ئەنجامدانی گەشتەكەی لەدەستدەدات، چونكە ئەگەر گەشتیارێک پشکنینی پزیشکی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نەکردبێت، گەشتەکەی هەڵدەوەشێندریتەوە و ڕێگەی پێ نادرێت گەشتەکەی بکات".


یەکەم  و دوەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ تورکیا دەبێت.( وەک تاهیر عەبدوڵڵا رایگەیاند).

 
ئەمڕۆ شەممە لە فڕۆکەخانەی هەولێر یەکەم گەشتی ئاسمانی لەو فڕۆکەخانەیەی هەرێمەوە بۆ بەغدا ئەنجام درا، ئەمشەویش گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە.

 


PM:12:18:01/08/2020