سێیەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە دهۆک تۆمارکرا

کەمێک پێش ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆک سێیەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا. 

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند" ئەمڕۆ حاڵەتێکى دیکەى گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە قەزاى ئاکرێى سەر بە پارێزگاى دهۆک تۆمارکراوە".

 

پێشتر ماڵپەڕی "سپی" بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار لە دوای بڵابوونەوەى کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ دوو توشبووی نەخۆشی کۆرۆنا لە قەزای ئاکرێ گیانیان لەدەستداوە، هەردوو توشبووەکە لە ڕەگەزی نێرن و تەمەنیان ٦٠ و ٦٦ ساڵە.  

 



PM:12:17:02/08/2020