کەشناسی سلێمانی: ئەمڕۆ و سبەینێ ڕەشەبا بەردەوام دەبێت

بەپێی پێشبینی كەشوهەوای سلێمانی ڕەشەبا ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت.

 

بەشی پێشبینی كەشوهەوای سلێمانی لەبارەی ئەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێكە شاری سلێمانی گرتووەتەوە ئاشكرایكرد: ڕەشەباكە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما بەم شێوەیەی ئێستا دەمێننەوە و بەرز نابنەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد" کەشوهەوا لە شارى سلێمانى ئەم هەفتەیە بە جێگیرى دەمێنیتەوە و کەشناسى سلێمانیش لە نوێترین پێشبینیدا بڵاویکردوەتەوە کە نزمترین پلەى گەرما لە شارى سلێمانى بۆ ئەمڕۆ (٢٦) پلە دەبێت". 

 
 



PM:07:43:08/08/2020