حه‌سه‌ن دیاب سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له وتارێكدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند.
حەسەن دیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان کەمێک پێش ئێستا دەستلەکارکێشانەوەی تەواوی حکومەتی راگەیاند و لە وتارێکیدا ئاماژەی بەوەکرد" سیستمی رێکخراوەیی گەندەڵی لە لوبناندا لەوڵاتەکە گەورەترە".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، چینی سیاسی سەروەت و سامانی وڵاتەکەیان بەهەدەرداوە و حکومەتەکەیان قەرزارکردووە.
وتیشی" لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕێیان نه‌داوه حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته به‌رپرسان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ تا گۆرانكاری رژد بێته دی".
دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان له كاتێكدایه كه رۆژی چواری ئه‌م مانگه له ئه‌نجامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا سه‌دان كه‌س بوونه قوربانی و ئێسته شه‌قامی لبنانی دژی حكوومه‌ت خۆپێشاندان ده‌كه‌ن.