بەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی بە تەمەن لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی لە بەردەم کەنیسەکەی سلێمانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ له بوونی ته‌رمێكی هاوڵاتیه‌كی له‌دایكبووی ١٩٦٨ له گه‌ڕه‌كی چوارچرای شاری سلێمانی ئاگاداركراینه‌وه، پاش گه‌یشتنی هێزەکانی پۆلیس به شوێنی رووداوه‌كه ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرتوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیان كردوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت" به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌به‌رده‌م كه‌نیسه‌كه‌ی چوارچرا، ئه‌و هاوڵاتیه كه خاوه‌نی نوسینگه‌یه‌كی خانوبه‌ره‌بووه، له رێگه‌ی چه‌كی جۆری كڵاشینكۆفه‌وه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه".
ھەروەھا بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئەوەشی خستەروو: کە تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کەسە نەزاندراوە، دوای رووداوەکە تەرمی ئەو کەسە نێردراوە بۆ پەیمانگەی دادپزیشکیی سلێمانی، لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.