سێ مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرا

ئەمشەو سێ مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی بەغدا کرا.

 

راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمشەو سێ موشەكی كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كراوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەدواوەوە نەبووە.

 

شانەی ئەمنی عێراق شوێنی هاویشتنی مووشەکەکان ئاشکرا دەکەن و ئاماژە بەوەدەکات" دوای چەند خولەكێكیش دەركەوتووە شوێنی ئاراستەكردنی موشەكەكان لە رزوانییەی باشووری پایتەختەوە بووە".




PM:09:53:14/08/2020