لە ڕۆژئاوای کوردستان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە ١٨٢ حاڵەت

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ١١ حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند.

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" ١١ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە باکورو خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران، بە جۆرێک شه‌ش كه‌سیان له‌جزیره‌، سێ له‌ كۆبانێ، دوو توشبووشیان له‌ شه‌هبا بوون".

 

راشیگەیاند" حەوت کەس لە تووشبووەکان لە دوای چارەسەرکردن باری تەندروستییان باش بووە و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەى باری تەندروستییان باش بووە گەیشتووەتە ١٧ کەس". 

 

ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا ئاشکراشیکرد: بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ١٨٢ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ١٠ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە.



PM:05:04:15/08/2020