توشبوویەكی كۆرۆنا لە ڕۆژئاوای كوردستان گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ٢٢ حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند.

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە تووشبوویەکی کۆرۆنا لە پارێزگای حەسەکە گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون کە بەمجۆرە بووە، حەسەکە ٥ توشبوو، قامیشلۆ ٧ توشبوو، دێرک چوار توشبوو، رمێلان توشبوویەک و لە شەهباش ٥ توشبوو تۆمارکراون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ٢١ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و کۆی گشتی توشبووان لە باکووری سووریا  ٢٠٤ کەسن.


PM:12:31:16/08/2020