وەزارەتی خوێندنی باڵا گواستنەوەی خوێندكاران لە نێوان زانكۆكان بە ئەلیكترۆنی دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت" لە دەستپێشخەریەكی نوێدا بەمەبەستی ئەنجامدانی كارئاسانی زیاتر بۆ ئەو خوێندكارو قوتابیانەی لە نێوان زانكۆكان دەیانەوێت پرۆسەی گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، و بۆ سەلامەتی تەندروستی گیانی خوێندكاران، وەزارەتی خوێندنی باڵا تەواوی پرۆسەكە بە ئەلیكترۆنی دەكات". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەڵێت" پلاتفۆڕمی تایبەت بە گواستنەوەو دابەزینی خوێندكاران/ قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) بەهەماهەنگی ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ تۆماری گشتی و بەشی IT زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئامادەكراوە".

 

خوێندنی باڵا لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" لە ئێستادا سەرجەم ئەو خوێندكارو قوتابیانەی دەیانەوێت پرۆسەی (گواستنەوە) لە نێوان زانكۆكان و پرۆسەی (دابەزاندن) لە نێوان بەش و كۆلێژەكان ئەنجام بدەن، پێویست ناكات بەهۆی بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەردانی وەزارەت یان زانكۆكان بكەن، بەڵكو دەتوانن كلیك (لێرە) بكەن و پرۆسەكە بەسەركەوتوی ئەنجامبدەن". 

ئەوەشی ڕاگەیاندووە" لەو چوارچێوەیەشدا بەمەبەستی ئاسانكاری و بەرچاوڕونی زیاتر بۆ ئەو خوێندكارو قوتابیانەی دەیانەوێت پرۆسەی گواستنەوەو دابەزاندن لە ڕێگەی ئەلیكترۆنی ئەنجامبدەن، بۆ ئەوەی بەچۆنیەتی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ ئەنجامدانی گواستنەوەو دابەزاندن ئاشنا بن كلیك (لێـــــــرە) بكەن دواتر دەست بكەن بە پرۆسەكە بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی هەڵە نەبنەوە لەكاتی ئەنجامدانی پرۆسەكاندا". 



PM:02:03:17/08/2020