لە زانکۆی سلێمانی هاوسەرو زاوایەکی سەرپەرشتی سیمیناری دکتۆرای ژنێک دەکەن

 بەپێی نوسراوێکی فەرمی هاوسەری ئافرەتێک و زاوایەکی لە زانکۆی سلێمانی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، سەرپەرشتی سیمیناری دکتۆرای خوێندکارێکی ژن دەکەن، زانکۆی سلێمانیش راگەیاندنێک لەو بارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

بەپێی نوسراوێکی زانکۆی سلێمانی کە واژووی راگری کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، پ س د، ئیبتسام عەلی قادری  بەسەرەوەیە و لە رێککەوتی ١٦ /٨/٢٠٢٠دەرچووە، دکتۆر ئاکۆ عەبدولکەریم شوانی (هاوسەری خوێندکار) دانراوە بە سەرۆک و، زاوایەکیش کە ناوی د، کامەران محەمەد قادرە دانراون بە سەپەرشتی نامەی خوێندکار، م.ی هەستیار محەمەد عەلی.

ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆر خراپی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکرد کە چۆن دەبێت سیمیناری خوێندکارێکی دکتۆرا لەلایەن هاوسەرو زاوایەکیەوە سەرپەرشتی بکرێت، راگەیاندنی زانکۆی سلێمانیش روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.


ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەیەكی سیمینار بۆ خوێندنی خوێندكارێكی دكتۆرا چەند زانیاریەكی نادروست بڵاوكراوەتە, بۆ بەرچاوڕونی ڕای گشتی ئەم ڕونكردنەوەیەمان بڵاوكردەوە:

ئەو فەرمانەی كە لەسەر پێشنیاری سەرۆكی بەشی مێژوو لە كۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەكان بۆ خوێندكارێكی دكتۆرا لە بەشەكە دەرچوبوو سەرەتا پێش ئەنجامدانی سیمینارەكە بەبڕیاری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ئەو لیژنەیەی بۆسیمیناری ئەوخوێندكارە پێكهێنرابوو هەڵوەشێندراوەتەوە و لیژنەیەكی كە پێكهێنراوە .

وە بۆ زانیاری زیاتر و بەرچاوڕونی ئەم چەند خاڵە دەخەینە ڕوو كە  باس لە گرنگی و كاری لیژنەی سیمینار دەكات:

١-ئەوسیمینارە تەنھا بۆ ئامادەكردنی خوێندكارە بۆ گفتوگۆ.

٢-ئەندامانی لیژنە ھیچ نمرەیەك بۆ خوێندكارەكە دانانێن.

٣-ئەندامانی لیژنە تەنھا گوێ لە خوێندكارەكە دەگرن بەمەبەستی ئاشنابوون بە ھێلەسەرەكیەكانی كارەكەی.

٤-دوای ئەم سیمینارە ھەلسەنگێنەری زانستی كارەكەی دەخوێنێتەوەو بەراپۆرتێك بۆچوونی خۆی پێشكەش بە بەشی زانستی دەكات.

٥-لیژنەی زانستی بەش ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پئشنیاز دەكات كەدەبێت لە پێنج مامۆستا پێكھاتبن،سەرۆكی لیژنە پێویستە ھەلگری نازناوی پرۆفیسۆر بێت و چوار ئەندامەكەی دیكەش یاریدەدەری پرۆفیسۆر كەمتر نەبن.

٦- مەرجە ٣ لەو پێنج ئەندامی لیژنەی گفتوگۆیە لەدەرەوەی زانكۆی خوێندكارەكە بانگھێشت بكرێن، بەرێزان ئاستی زانستی ھەركارێكی دكتۆرا ئەم لێژنەیە دیاریدەكەن و نمرەی بۆ دادەنێن.نەك لیژنەی سیمینار.

بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانی

 


PM:09:16:17/08/2020