ژمارەی مردوانی کۆرۆنا لە عێراق شەش هەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" كۆی گشتی مردوانی كۆرۆنا لە وڵات گەیشتوەتە شەش هەزارو ٣٦ كەس".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو چوار هەزارو ٥٧٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٨٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٨٩٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ١٨٤ هەزار و ٧٠٩ کەس، لەو ژمارەیەش ١٣١ هەزار و ٨٤٠ کەس چاکبوونەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە شەش هەزار و ٣٦ کەس.

 


PM:07:25:18/08/2020