نرخی دراوە بیانییەکان
نرخی لیرەی تورکی بە نزمی ماوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ١٩ی ئاب نرخی دۆلار بە بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، بەلآم لیرەی تورکی بەردەوامە لە تۆمار کردنی نرخە نزمەکەی.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤ هەزارو ٩٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨ هەزارو ٧٠٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی هاوشێوەی دوێنێ نزمەو بە ١٦ هەزارو ٥٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٥٥٠ دینارە.

 

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق ٢٢٧ ملیون دۆلاری بە شێوەی کاش و حەواڵە خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕە ٢٢١ ملیۆن و ٧٤٦ هەزار دۆلار بە حەواڵەو، ١٥ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار بە کاش.



AM:10:01:19/08/2020