"ئەگەر هەموو پارەی عێراق بنێرن بۆ هەرێم مادام سەرەتا دەچێتە دەستی پارتی و یەکێتی ئەوا هەر بەش ناکات"

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە نوسینێکیدا سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند" ئەگەر ھەموو پارەی عێراق بنێرن بۆ کوردستان، مادام سەرەتا دەچێتە دەستی پارتی و یەکێتیەوە، ئەوا ھەر بەش ناکات". 

د. کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" لە نوسینەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەگەر ھەموو پارەی عێراق بنێرن بۆ کوردستان، مادام سەرەتا دەچێتە دەستی پارتی و یەکێتیەوە، ئەوا ھەر بەش ناکات، ئێستا هەرێم بەشی ئەوە پارەی ھەیە کە ٣٠ رۆژ جارێک مووچە بە تەواوی بدات، بەلام بە دوو مانگ %٧٩ دەدات . ئایا ئەمە قبوڵ بکرێت و تێپەرێت". 

 

کازم فاروق لە نوسینەکەیدا دەشڵێت" ئەمەی دەسەڵات دەیکات موچە بڕینە و ئەگەر خەڵک قسەنەکات ئەوا جێگیر دەبیت و رەنگە زیاتریشی لێببڕن و ھەرگیز ناگەڕێنرێتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە فەرمانبەران بێنە دەنگ و قبولی نەکەن، پێویستە هەموو توێژەکانی تریش پێکەوە هەڵوێست وەربگرن. ئیتر شتەکە زۆر ڕوونە، ئەبێت پارە و داھاتی ئەم وڵاتە لەژێر دەستی ئەو دوو دزە دەربھێنرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبارەی خۆپیشاندانەکان باسی لەوەکردووە: ئێمەش خۆم و ھاوڕێکانم لەگەڵتانین و بێدەنگ نابین، پشتیوان بەخوا رۆژی شەمە ٢٠٢٠/٨/٢٢ خۆپیشاندانێکی گەورەی سەرتاسەری لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان ئەنجام دەدەین.



PM:03:05:19/08/2020