دوو توشبووی كۆرۆنا لە ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستدا

دوو حاڵەتی نوێی مردن و ٢٧ تووشبووی تری كۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆمارکرا. 

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" ٢٧ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە باکورو خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران، دوو كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە". 
 
ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا ئاشکراشیکرد: بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٢٨٠ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ١٧ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە.

 

 


PM:12:01:20/08/2020