ئەمڕۆ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ژووری ئۆپه‌راسیۆن كۆبوه‌وه و سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ژێر ڕۆشنایی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه په‌سه‌ندكران:
1.پابه‌ندبوون به‌جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی به‌یانی ژماره(48ی ساڵی 2020)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
2. سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی چواره‌می (به‌یانی ژماره 48 ) ئیداره‌ی گه‌رمیان داواده‌كات ستراتیژیه‌تی ئابووری و نێوده‌وڵه‌تی بوونی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان له‌به‌رچاوبگیرێت, بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌نووسراوی فه‌رمی داوا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆده‌كات, یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و ده‌روازه‌یه جێگیربكرێت,هاوكات هاوشێوه‌ی ده‌روازه‌كانی(حاجی ئۆمه‌ران و باشماخ)په‌روێزخانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاونیشتیمانیان وجموجوڵه گه‌شتیارییه سنورداره‌كانی ئاماژه‌پێكراوی ئه‌و بڕگه‌یه بكرێته‌وه.
3.ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كۆبونه‌وه‌كانی ڕابردویدا بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌ی پشكنین و به‌دواداچوونی داوه,ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستبه‌كاربوون و به‌دواداچوون بۆپرسی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن, له‌سۆنگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی و دڵسۆزییه‌وه داوا له‌هاووڵتیانی خۆشه‌ویستی سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌باشی پابه‌ندی ڕێنماییه‌ته‌ندروستییه‌كانبن,له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێشتاله‌سه‌رناوچه‌كه‌ماون.