شاجوانی کوردستان، سانا مەحمود بە مۆدیلێکی نوێوە دەردەکەوێت و دوو وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە.
شاجوانی کوردستان، سانا مەحمود لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە کە رێکێ لەشی و لاوازی و ستایڵە نوێکەی بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.
رۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ چوارەمین مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا ١٤ خانم بەشداریان کرد و کاندید بوون بۆ نازناوەکە، لە کۆتاییدا "سانا مەحمود"ی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی هەڵبجە بوو بە شاجوان.