سێ توشبووی كۆرۆنا لە ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستدا

سێ حاڵەتی نوێی مردن و هەشت تووشبووی تری كۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆمارکرا. 

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" هەشت توشبووی نوێی کۆرۆنا لە باکورو خۆرھەڵاتی سوریا تۆمارکران، سێ كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە". 
 
ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا ئاشکراشیکرد: بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٣٦٢ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٢٥ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٦٦ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

 

PM:12:50:24/08/2020