شەڕ لە نێوان حزبێكی كوردی و سوپای پاسداران لە سنورەکانی ماكۆ روویدا

شەوی ڕابردوو شەڕ لە نێوان حزبێکی کوردی و سوپای پاسداران لە سنوورەکانی ماکۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە ڕوویدا، کە لە ئەنجامدا سێ ئەندامی حیزبێکی کوردستانی گیانیان لە دەست داوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی حەمزەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران لە ئورمیە ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو ٢٣ی ئاب لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ شەڕێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و هێزی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان ڕوویدا".

 

ڕاشیگەیاندووە" لە ئاکامدا سێ ئەندامی لایەنی دیکە کە هیچ ئاماژەیەک بە ناوەکەی نەدراوە گیانیان لە دەست داوە، لەلایەکی دیکەوە هەتا ئێستا هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو شەڕەی لە ئەستۆ نەگرتووە و پشتڕاستی نەکردووەتەوە".



PM:10:28:24/08/2020