عیراق.. تەقینەوەیەك كاروانێكی نەتەوە یەكگرتووەكانی كردە ئامانج

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك كاروانێكی نەتەوە یەكگرتووەكانی كردە ئامانج، لە ئاکامدا دوو كارمەندی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكە برینداربوون.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویکردەوە، تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لەسەر رێگای هەولێر-موسڵ كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكانی كردۆتەوە ئامانج.

 

ڕاشیگەیاند" كە بەهۆی تەقینەوەکە دوو كارمەندی نەتەوە یەكگرتوەكان برینداربوون". 

 



PM:06:24:26/08/2020