بۆ ١٠٠ هەمین جار پارێزەرانی داوای بینی ئۆچ ئالان دەکەن

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەمڕۆ بۆ ١٠٠ هەمین جار بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان پێی بکەوێت، سەردانی بەرپرسانیان لە بۆرسا کرد.


نەورۆز ئویساڵ، فایەق ئۆزگیور ئەرۆڵ، جەنگیز یورەکلی و مەزڵوم دینچ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانی کراوی پەکەکە ئەمڕۆ بە میدیاکانی باکووریان راگەیاندنووە کە سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد بۆ ئەوی سبەی بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.


لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە پارێزەران ٩٩ جار سەردانی بەرپرسانیان کردووە، بەڵام وەڵامی هیچ یەک لە سەردانانەیان پێنەدراوەتەوە.
 


PM:12:20:27/08/2020