سێ تۆمه‌تباری دیكەی 17ی شوبات ده‌ستگیرده‌كرێن
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سێ كه‌سی تر له‌تۆمه‌تبارانی (17)ی شوبات‌و ڕۆژانی دوای ده‌رچووه، چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، سێ كه‌سی تر كه تۆمه‌تبارن به‌ڕوداوه‌كانی (17)ی شوبات‌و ڕۆژانی دوایی ساڵی (2011)، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، پۆلیسی سلێمانیش، به‌دواداچونی به‌رده‌وام ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران ڕاپێچی دادگا بكرێن.
وتیشی:"له‌ئێٍستادا چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانی (17)ی شوبات‌و ڕۆژانی دوای ڕاده‌ستی دادگا بكه‌ن".
ڕونیكرده‌وه، پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت كه سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌بن، هه‌ركاتێكیش بڕیار له‌وباره‌یه‌وه ده‌رچوو، پۆلیسی سلێمانی سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران ده‌ستگیرده‌كات.
له‌لێدوانێكیشیدا، عه‌مید (نه‌وزاد عه‌لی) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاند، عه‌قید (محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح) ناسراو به (حه‌مه‌ی مریه‌م به‌گ) به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی پۆلیسی دارستان‌و ژینگه‌ی سلێمانی، خۆی ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رای سلێمانی كرد، كه تۆمه‌تباره به‌ڕوداوه‌كانی (17)ی شوبات‌و ڕۆژانی دوایی، له‌ئێستاشدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
PM:03:01:28/05/2014