عەلی حەمە ساڵح دەستی لە سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان کێشایەوە

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستی لە سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان کێشاوەتەوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند" کە عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان کە بەپێی پۆستەکەی ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانیشە دەستی لەکارکێشاوەتەوە، بەم پێیەش دەستی لە سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کێشاوەتەوە".

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" کەوتووە، عەلی حەمە ساڵح ناکۆکی هەیە لەسەر تێڕوانینی گۆڕان بۆ کاروباری حکومەت، هەروەها تێڕوانینی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، وە مانەوەیان بەم شێوەی لە حکومەت.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، عەلی حەمە ساڵح چەند جارێک بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کە بەم فۆڕمە لە حکومڕانی بەشداری کردنیان لە حکومەتی هەرێم فۆڕمێکی پەسەند نییە و گورزی کوشندە لە گۆڕان دەدات و حەق هەیە گۆڕان چاوی پێدابخشێنێتەوە. 

PM:08:50:28/08/2020