بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەکات

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم هۆکاری زیادبوونی کارەبای هەرێم و پێدانی ٢١ کاتژمێری لە رۆژێکدا ئاشکرا دەکات.


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" وەزارەتی کارەبا چاكسازییەكی باشیان لە كەرتی كارەبادا كردووە و تەنها لە گۆڕینی بەكارهێنانی گازوایل بۆ غاز ٥٠٠ مێگاوات كارەبایان زیاد كردووە".

 
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا زانیاری زیاتر دەدات و دەڵێت " لە وێستگەی هەڵمیی خەباتیش ٣٥٠ مێگاواتیان زیاد كردووە، بەوەش ٨٥٠ مێگاوات كارەبایان زیاد كردووە".

 
ئومێد ئەحمەد، ئەوەش داخەتەڕوو " زیادی کردنی ئەم بڕە کارەبا بەرهەمهێنراوە، وای كردووە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە خواستی هاووڵاتییان نزیك ببنەوەو، ئێستا ڕۆژانە ٢١ کاتژمێر کارەبای نیشیمانی دەدرێت بە هاووڵاتییان".

 


AM:08:52:29/08/2020