وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم سەرەتای مانگی ١٠ی ئەمساڵی بۆ کردنەوەی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان دیاریکرد.

 
ئەمڕۆ، بە مەبەستی تاوتوێکردنی کات و شێوازی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

 
 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم جگە لە راگەیاندنی سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم (مانگی ١٠)ی ٢٠٢٠ وەکو دەستپێکی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان، هاوکات، سیستمی خوێندنی تێکەڵاویشی روونکردووەتەوە و لەوبارەیەوە دەڵێت، "بەوجۆرەیە کە ئەو کۆلێژ و بەشانەی وانەی پراکتیکییان هەیە دەگەڕێنەوە کامپسی زانکۆ و پەیمانگەکان و ئەوانەشی خوێندنی وانەکانیان تیۆرین بەشێوەی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین دەبێت."




دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان بە رەزامەندی وەزارەتی تەندروستی و بە لەباربوونی دۆخەکە لە رووی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، خوێندن لە کامپەکان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام خوێندکاران بەسەر گروپی بچووک بچووکدا دابەشدەکرێن. ئەمە وەک ئەگەرێک باس کراوە.


ئەگەری دووەمیش بریتی بووە لەوەی، لە ئەگەری تەشەنەسەندنەوەی زیاتری کۆرۆنادا، ئەوا وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆرسەکان دەکات بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین.


هەروەها لە پەیڕەوکردنی سیستمی خوێندنی تێکەڵ و ئەوەش، بە مانای ئەوەی کە ئەو کۆلێژ و بەشانەی وانەی پراکتیکییان هەیە دەگەڕێنەوە کامپسی زانکۆ و پەیمانگەکان و ئەوانەشی خوێندنی وانەکانیان تیۆرین بەشێوەی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین دەبێت. ئەمەش ئەگەری سێهەمە.


لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، بە زانکۆ و پەیمانگەوە داخران.

 


PM:10:08:29/08/2020