سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی سێ سیناریۆی دیاریی كردووە بۆ ساڵی خوێندنی 2020 _ 2021 كە سەرجەمیان پەیوەستە بە هەڵسەنگاندنە پزیشكییەكان، بەدووریشی نازانێت خوێندنی ئاوێتە ببێتە بژاردەیەك لە خوێندنی باڵا.
سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی كە ناوەندێكی توێژینەوەی مۆڵەتدراوە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕانانی ئایندەیی ژمارە (7) دا ، كە ئەمڕۆ 1 ئەیلولی 2020 بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دەكات، ئەوەی لەبارەی پرۆسەی خوێندنی 2020 _ 2021 وە هەیە تا ئێستا پێشنيارێکى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستيه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن، هاوکات وه‌زاره‌تى په‌روه‌ردش تەتەڵەی چەند ئەگەرێك ئەكات كە بریتین لە: خوێندنى ئه‌ليكترۆنى و داخستنی ده‌رگاى قوتابخانه‌كان، تا ئەوکاتەی ئاسۆ و چاره‌سه‌ر سەرهەڵدەدەن، دابه‌شكردنى ڕۆژه‌كانى هه‌فته و پۆلەكان بۆ دوو ماوه‌ى خوێندن، كە دەكاتە سێ ڕۆژ له‌هه‌فته‌يه‌كدا، لەگەڵ كردنه‌وه‌ى ته‌واوى خوێندن وه‌كو ساڵانى پێشوو، به ڕه‌چاوكردنى ڕێنماييە ته‌ندروستیەکان و دواخستنى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوێندن بۆ سه‌ره‌تاي مانگى تشرينى يه‌كه‌م و كەمكردنەوەی كاتژمێره‌كانى خوێندن و قەتیسكردنیان لەبابەتە بنەڕەتییەكان.
بەپێی ڕانانی سەنتەرەكە هه‌ريه‌ك له‌م سيناريۆنانه گرفتی خۆیان هەیە و پیادەکردنیان ئاسان نييه، بۆنمونە خوێندنی ئەلیكترۆنی، ئاستەنگی نه‌بوونى ژێرخانى ئه‌ليكترۆنى هەیە، سيناريۆى دابەشكردنی دەوامیش ناگونجێت لەگەڵ دۆخی قوتابخانەكان كە بەشی زۆریان له بنەڕەتدا دوو ده‌وامین، هەرچی سیناریۆی سێیەمشە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە بەپێی هه‌ڵسه‌نگاندنه پزيشكى و توێژينه‌وه‌كان منداڵ و تا ته‌مه‌نى هه‌ژده‌ساڵ كه‌متر ئه‌م په‌تايه كاريگه‌رييان له‌سه‌ر دروست ده‌كات و كاتژمێری کەم و ته‌نها ئه‌و وانە و بابەتانەی سه‌ره‌كين بخوێنرێن و ئەمەش، له دوو سيناريۆكه‌ى تر سه‌ركه‌وتووتر دەردەکەوێت، ئەگەر هه‌ڵسه‌نگاندنه پزيشكيه‌کان پەسەندی بكات.
لەبارەی خوێندنی باڵاشەوە، راپۆرتەكەی سەنتەری ئایندەیی ئەوە دەخاتەڕوو، سیناریۆی سەرەكیی ئاوێته‌كردنى خوێندنی ئه‌ليكترۆنى و خوێندنى ڕووبه‌ڕووى ناو كه‌مپه‌سه‌كانه به ڕه‌چاوكردنى ئه‌و پێوه‌رانه‌ى كه رێكخراوى يونسكۆ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وەی خوێندن دیاری کردوون، هه‌روه‌ها جۆرێك له نه‌رمینوواندن و پێدانى ده‌سه‌ڵات به زانكۆكان بۆ رێكخستنەوەی خوێندن بەپێی تایبەتمەندیی و دۆخە ناوچەییەكان.
رانانەكە ئاماژە بەوەش لەبارەی كردنەوەی كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى زانكۆ و په‌يمانگاكان و ئاسايیكردنه‌وه‌ى ده‌وام لە پێشنياره‌كه‌ى ئەنجومەنى وەزارەتدا باس له‌وه كراوه به‌شى زۆرى خوێندن له نێو كه‌مپه‌سدا ده‌بێت، له‌وانه (وانه پراكتيکییه‌كان، وانه سه‌ره‌كيیه‌كان، تاقيكردنه‌وه‌كان، تاقيگه‌كان)، ئه‌مه‌ش به ناڕاسته‌وخۆ به واتای دروستبوونى قه‌ره‌باڵغى دێت. بۆيه بەلای سەنتەرەكەوە باش‌ترين بژارده ئەوەیە لانى كه‌م له زانكۆ تايبه‌ته‌كان كه كه‌متر گرفتى ناڕه‌زايى و به‌شى ناوخۆيى و پێڕاگه‌يشتنى ئه‌ليكترۆنيیان هه‌يه، خوێندنی ئاوێتەیە.
سەنتەری لێکۆڵینەوەى ئایندەیی، سەنتەرێكی توێژینەوەی زانستی ناحكومییە دامەزراوە بۆ سوودی گشتی، مۆڵەتى کارکردنى پێدراوە لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان و جگە لەگۆڤارێكی زانستی بەناوی (دراسات أمنیة) دوو مانگ جارێكیش گۆڤارێك بەناوی (ئایندەناسی) دەردەكات و مانگانەش رانانێك لەبارەی پرسە گەرمەكانی رۆژ بڵاو دەكاتەوە، بە بەشداری توێژەران: د.یوسف گۆران، د.ئومێد رفیق فتاح، د.عابد خالد رسول، د.هەردى مهدى میکە.