بەهۆی هەورەبروسکەوە ئاگر لە سنوری ناحیەی سیتەک کەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی هەورە بروسکەوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی دوکانیان لە سنووری ناحیەی سیتەک کەوتۆتەوەو تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ٨:٠٠ی ئەمشەو بەهۆی هەورە بروسکەوە ئاگرێکی گەورە لە شاخی دوکانیان لە سنوری ناحیەی سیتەکی شاری سلێمانی کەوتەوە و روبەڕێکی فراوانی چیاکە سوتاوە. 
 
لە ئێستاشدا زۆربەی تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیەنراوەتە شوێنی روداوەکە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە ئاگرە کۆنتڕۆڵبکرێت. 

PM:09:10:01/09/2020