فڕۆكەکانی توركیا دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان كرد

کەمێک پێش ئێستا فڕۆكەکانی توركیا دەڤەری برادۆستیان تۆپباران كرد. 
 
بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو لە سنوری دەڤەری برادۆستی پارێزگای هەولێر، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی گەرووی سنگایان لە سنوری برادۆست کرد. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە و تۆپبارانەکە بەردەوامە. 
 
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بە ئاسمانی سنورەکانی برادۆستدا دەسوڕێنەوە، کە ئەمەش ترس و دڵەڕواکێی لای دانیشتووانی سنورەکە دروستکردووە.

PM:10:31:01/09/2020