خانمە بێژەرە شۆخ و شەنگەکەی کەناڵی کوردستان ٢٤ نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت" عیشق پاکژ و ساکارە. عیشق ئاوی ژیانە و ئەوینداریش ڕۆحێکە لە ئاگر".
ئیمان فەرمان بێژەری ھەواڵی کوردستان ٢٤ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، هاوکات لە پۆستێکیدا ئیمان ئاماژەی بەوەکردووە" ژیان بەبێ عیشق، هیچ بەهایەکی نییە، لە خۆت مەپرسە کام جۆری عیشق دەخوازیت، ڕۆحی، یان ماددی؟ خوایی یان دونیایی؟ خۆرئاوایی یان خۆرهەڵاتی؟ ئاخر دابەشبوونەوەکان، لە غەیری دابەشبوونی دیکە، هیچی دیکەیان لێ ناکەوێتەوە. عیشق نە چەند ناوێکی هەیە، نە هەندێک نیشانە و نە کۆمەڵێک پێناسە".
ڕاشیگەیاندووە" عیشق پاکژ و ساکارە. عیشق ئاوی ژیانە و ئەوینداریش ڕۆحێکە لە ئاگر، گەردوون جۆرێکی دیکە خۆی دەنوێنێت، کە ئاگر شەیدای ئاو دەبێت".
ئیمان ده‌رباز، ساڵی 1991 له شاری دهۆك له‌دایك بووه، به‌شی كوردۆلۆجی له زانكۆی دیجله له شاری ئامه‌د، باكووری كوردستان، ته‌واو كردووه. له 14 ساڵییه‌وه ده‌ستی به نووسین كردووه و به‌رهه‌مه‌كانی له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا نووسینه‌كانی بۆ منداڵان بووه و جێگه‌ی بایه‌خ بووه به‌لایانه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ك، له ڕێگه‌ی ڕادیۆوه به ته‌واوی ئاوێته‌ی كاری ڕاگه‌یاندن ده‌بێ، پاشان بۆ ماوه‌یه‌ك به‌هۆی چوونی بۆ هه‌نده‌ران، له كاری میدیایی داده‌بڕێ، پاشان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یدا، وه‌كوو بێژه‌ر و پێشكه‌شكار، له چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنیی ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته جێی سه‌رنجی بینه‌رێكی زۆر، لە ئێستاشدا یەکێکە لە خانمە بێژەرە دیارەکانی کەناڵی k24.