سەرۆكایەتی هەرێم: توركیا بەڵێنی هاوكاری پزیشكی پێداوین
سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيا و چۆنيه‌تيى په‌ره‌پێدانى زياتريان له هه‌موو بوراه‌كاندا به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودانى زياتر به جموجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانيى نێوانيان كرده‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له‌سه‌ر بوارى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان و توركيا ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه وەزیری ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان نيشان دا به پێشكه‌شكردن و ناردنى يارمه‌تى و پێداويستيى پزيشكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه".
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، مه‌ترسييه‌كانى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
PM:02:05:04/09/2020