فڕۆكە جەنگییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە تۆپبارانی سنووری برادۆست دەکەن، تا ئێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، کەمێک پێش ئێستا لە سنوری دەڤەری برادۆستی پارێزگای هەولێر، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی ناوچەی گەورە زین دەکەن لە سنووری برادۆست.
تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە و تۆپبارانەکە بەردەوامە، بەوهۆیەشەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییان و گوندنشینانی دەڤەرەکە دروستبووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێک لە تورکیایە و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.
مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لەهەژماری رەسمی خۆی لەتویتەر ڕایگەیاند" لهگهڵ نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەكانیان كردووه بە تایبەت شەڕی هاوبەش لە دژی پارتی كرێكارانی كوردستان -پهكهكه".