ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کۆببێتەوە و خوێندنەوە بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بکات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم دەکرێت بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یاسای دادگایی فیدراڵی، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكان دەكرێت، یەكێك لە تەوەرەكانی دیكەش خوێندنەوەی دووەمە بۆ پێشنیازەكانی پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی داواكاری گشتی. 

 

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌روو، دانیشتنەكە لە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ لە بارەگای ئەنجومەنی نوێنەران ئه‌نجامده‌درێت.

 


AM:09:43:05/09/2020