بۆردومانی سووپای توركیا بۆ سەر خاکی هەرێمی كوردستان بەردەوامە

دوای ئەوەی شه‌وی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری توركیا ئۆپراسیۆنی (چنگی پڵنگ)ی لە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهێنا، هاوکات ئەمڕۆ سوپای توركیا سنووری حەفتانینی بۆردومان کرد.

 

ئەمڕۆ ئاژانسی فورات ئاشكرای كردووه‌، كۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له‌ جۆری كۆبرای ناوچه‌كانی به‌كتۆریا پیربولا و دووبشكیان له‌ حه‌فتانین بۆردمان كردووه‌.

 

ڕۆژی ١٦ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی چنگی پڵنگی له‌ ناوچه‌ی حه‌فتانینی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ كرد، درانگانێکی شەوی ڕابردوو به‌ فه‌رمانێك ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ وه‌ستا.

 
 
 
 


PM:02:46:06/09/2020