به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی نه‌وجه‌وان له‌شوێنه‌كه‌یاندا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوو كافتریا داده‌خات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له راپۆرتی كار و چالاكییه‌كانی شه‌وی رابردووی خۆیاندا، نوسیویه‌تی: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كه هه‌ردو كافتریای (پریسچ) له‌شه‌قامی سالم و (شه‌وانی شار) له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌شاری سلێمانی داده‌خات.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ كافتریای (پرسیچ) لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر خواردنه‌وه مه‌ستییه‌كاندا گرتوه، هه‌روه‌ها له كافتریای (شه‌وانی شار)دا رێگری له هاتوچۆكردنی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ نه‌كراوه و نێرگه‌له‌یان پێشكه‌ش كراوه، كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنه له كافتریاكاندا بۆیه لیژنه هاوبه‌شه‌كان رێگریان لێده‌كات.
راپۆرتی لیژنه‌كه‌ی ریستۆرانت ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردو كافتریای (پریسچ) و (شه‌وانی شار) داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
لیژنه‌ی ریستۆرانت، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی كافتریا، ریستۆرانت و هه‌مو ئه‌و شوێنه گه‌شتیارانه ده‌كات هاوڵاتیان، میوانان و گه‌شتیارانی شاری سلێمانی بۆ به‌سه‌ر بردنێكی كاتێكی خۆش روی تێده‌كه‌ن، شوێنه‌كان پابه‌ندی مه‌رج ورێنمایه‌كانی كاركردن ده‌كاته‌وه و له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.