کارمەندێکی بەرگری شارستانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کارمەندێکی بەرگری شارستانی ناحییەی باوەنور کۆتایی بەژیانی خۆی هێناو.

 

علی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کارمەندێکی بەرگری شارستانی ناحییەی باوەنوور بەناوی(ع، ح، ب) لە دایکبووی ١٩٩٠ لە کاتی ئەرکدا بەچەکی کڵاشکۆف فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا.

 

وتیشی" لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو دەستی پێکردوە، تا ئێستاش هۆکاری روداوەکە نازانرێت". 

 
 


PM:01:42:08/09/2020