نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەرزبونەوەی تۆمار كرد.

ئەمڕۆ ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٠ نرخی‌ دۆلاری ئەمریکی  لە بازاڕەكانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراودا بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بەم شێوەیە بوو:

لە شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار به‌ ١٢٣ هه‌زارو ٢٥٠ دینار. 

لە شاری هەولێر نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٢٠٠ دینار بوو. 

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەکاتێکدایە، کە بەیانی ئەمڕۆ خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە "سپی" راگەیاند" کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزار و ١٥٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت".

PM:06:56:09/09/2020