سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەدان

سه‌ر له‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و لە ئێستادا هه‌ردوولا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

 

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە" لەبەرئەوەی نێچیرڤان بارزانی پێشتر سەرۆکی حکومەت بووە، ماوەیەک لەمەوبەریش وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە، بۆیە باسی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن".

 

ڕاشیگەیاند" گفتوگۆی چڕ دەکرێت سەبارەت بە هەموو پرسەکان، بەتایبەت ئەو کێشانەی ئێستا لە نێوان هەولێر و بەغداد هەن".

 

دوێنێ پێنجشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی وەفێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەریەکە لە جێگرانی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێکرا، ئه‌مڕۆش هه‌ینی كازمی ده‌گاته‌ شاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی حكومی و حزبی ئه‌نجامده‌دات.

 


AM:10:32:11/09/2020