پارێزگاری سلێمانی ٢٦ داواكاریی ده‌خاته‌ به‌رده‌ست سەرۆک وەزیرانی عێراق

ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی‌، سەرۆک وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ رێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانیه‌وه‌ گه‌یشته‌ پارێزگاكه‌ و له‌لایه‌ن پارێزگار و به‌رپرسانی‌ ئیداره‌ی‌  سلێمانیه‌وه‌ پێشوازی‌ لێكرا.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك نوسیویه‌تی‌" داواکارییەکانی پارێزگای سلێمانی لە حکومەتی ئیتحادیی عیراق، ئەمڕۆ بەڕەسمی پێشکەشی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عیراق و وەفدی وەزاریی کرد". 

وتیشی" وەڵامی ئیجابیی بەشێکی زۆرمان بەسوپاسەوە وەرگرتەوە". 

 

دەقی داواكارییەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ مستەقا كازمی: 



PM:02:06:11/09/2020