ئامارێکی نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌ ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو كرایه‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا، ٢١ تووشبووی نوێ ڤایرۆسى كۆرۆنا لە ناوچەکانی باکووری سووریا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ٨٤٠ کەس". 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا نوێترین ئاماری توشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون، کە ٨ کەس لە حەسەکە، ٥ کەس لە شارۆچکەی گرکێ لەگی، ٤ کەس لە قامیشلۆ، ٣ کەس لە دێرک، یەک حاڵەتیش لە عامودا بوون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ١١ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە.

 

بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٨٤٠ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٤٦ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٢٨٢ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

 


AM:09:15:13/09/2020