سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر دابەشكردنی مووچە كۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و یەكێك لەتەوەرەكانیش دیاریكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانە.

 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، سبه‌ی‌ ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆكی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی‌ هەرێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران كۆ ده‌بێته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا تاوتوێی‌ چه‌ند پرسێكی‌ پەیوه‌ست به‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پەیوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا دەکرێ. 

 

هاوکات تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە شێواز و دیاریكردنی كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵە  بەلێبڕینی 21%، هەروەها گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ سه‌ردانی مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەی دوێنێیدا پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ٢٠٢٠ی عێراقی پەسند كرد و رەوانەی پەرلەمانی كرد بەمەبەستی پەسندكردنی.



PM:11:18:15/09/2020