ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" بڕیاری وەزارەتی دارایی بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی نۆ ملیار دیناری مانگانە بۆ خەزێنەی حكومەت دەگێڕێتەوە".
عهلی حهمه ساڵح ئهندامی پهرلهمانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك لەبارەی بڕیارهكهی وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێم سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی دۆلار به دینار نوسیویهتی" ماوەی چەندین ساڵە گۆڕینەوەی پارەی نەوت لە دۆلار بۆ دینار دەدرێت بەیەک بانک، پێشتر ھەر 100 دۆلار بە 117 ھەزار دەدرا بە بانکی کوردستان و ئەو خۆی لە بازاڕدا دەیفرۆشت، پاشان گوازرایەوە بۆ ئاڕ تی بانک و 100 دۆلار دەدرا بە 120 ھەزار دینار".
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشتر مانگانە حکومەت 300 ملیۆن دۆلاری دەگۆڕیەوە، ھەندێک مانگ قازانجی ئەم بانکانە لە ڕابردودا 27 ملیار دینار بوە (بە 117 وەریاندەگرت و بە 127 دەیانفرۆشت) لەم دوایە قازنجی مانگانە دابەزی بۆ 9 ملیار دینارە بە ( 120 ھەزار وەریاندەگرت بە 123 ھەزار دەیانفرۆشت.
پەرلەمانتارەكە بەبیری هێناوەتەوە كە، لە کابینەی پێشوو، ئەم کابینەش چەندین جار داوامانکردوە ئاڵوگۆڕی دۆلار بەدینار لە یەک بانکی ئەھلی وەربگیرێتەوە و حکومەت خۆی ڕاستەوخۆ دۆلار بە بازرگان و بانکەکان بفرۆشێت، بەوەش ھەم داھات بە قەبارەی 9 ملیار دینار زیاددەکات (ئەگەر 300 ملیۆن دۆلار بفرۆشێت) ھەم جوڵەی دارایی دروستدەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو: بۆ ئەو مەبەستە گروپێکی ئەلیکترۆنی کارا کراوە کە سەرجەم بانکە ئەهلییەکان و کۆمپانیاکان و نوسینگەکان کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆرینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پرۆسەی کڕینی ئاشکرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار.
لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی داراییەوە، عەلی حەمەساڵح دەڵێت" ئەمە بڕیارێکی باشەو ئێمەش چاودێری دەکەین بۆ جێبەجێبوون".