زیاتر لە ٩٠٠ تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لەماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا ٩١١ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە".

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" رایگەیاند" لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوو (٩١١) کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە شاری سلێمانی چاکبونەتەوە". 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ١٣ی حوزەیران تا ئەمڕۆ (٧٠٢١) كەس چاك بوونەتەوە.

PM:06:10:19/09/2020