وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری چوار هه‌فته‌ی مردن و توشبوون به‌ كۆرۆنای راگه‌یاند

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند"  لەماوەی چوار هەفتەی رابردودا ١٦ هەزار و ٢٠٧ توشبوى کۆرۆنا تۆمارکراون". 

 

ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری تووشبوون و چاکبوون و مردن بە نەخۆشی کۆڕۆنا لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوو بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا ١٦ هەزار و ٢٠٧ توشبوى کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرترینى لە پارێزگاى دهۆکە.

 

ئاشکراشیکرد: ، ٥٠٧ کەسیش کە هەڵگرى ڤایرۆسەکە بوون گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ١١ هەزار و ٦١٣ توشبوو چاکبونەتەوە، کە زۆرترینى لە هەولێرە.

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا ٤٠٥ هەزار و ٥٥٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ٢٥ هەزار و ٧٩٧ کەس چاکبونەتەوە و هەزار و ٤٩٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 



PM:11:16:19/09/2020