پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ گەیشتە پەرلەمانی عێراق

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عیراق راده‌ستی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرا و لە كۆبووەنەوەكانی داهاتوودا خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاساکە دەكرێت.

 

نوسینگەی راگەیاندنی حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کە لە لایەن حکومەتەوە ڕەوانە کراوە ئەمڕۆ گەیشتووەتە دەستی پەرلەمان.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" پەرلەمان پرۆژە یاساكە بۆ گفتوگۆو پەسەندكردنی دەخاتە بەرنامەی كارە و لەكۆبوونەوەكانی داهاتوودا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت".

 

ڕۆژی ١٤ ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی گشتی دەوڵەتی پەسەند کرد و ڕەوانەی پەرلەمانی كرد. 



PM:07:38:21/09/2020