فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چیای گارە دەكەن

ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکیان لە دەڤەری چیای گارە کرد.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی گیزێ لە ناوچەی چیای گارە لە سنووری پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.

 

ئەو ناوچانەی بۆردومانكراون زیانێكی زۆری مادییان بەركەوتووە و رەز و باخی هاوڵاتیان بەهۆی بۆردومانەكەوە سوتان. 



PM:02:21:22/09/2020