ماڵپه‌ری سپی میدیا له هه‌واڵێکیدا که
نوسراویکی فه‌رمی مه‌کته‌بی رێکخستنی بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر دابه‌شکردنی وه‌زاره‌ته‌کان
به له به‌رچاوگرتنی پشکی شاره‌کان، لێداونیکی یه‌کێتی ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت
ئه‌و ده‌زگایانه میسداقیه‌تیان نییه.
له لێدوانێکدا که به تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی
راگه‌یاندووه، سلێمان عەبدوڵڵا یونس ئەندامی
مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی ده‌ڵێت " ئەو
ھەواڵانە ئەسڵ و ئەساسی نییە و زۆر دوورن لە راستییەوە، چونکە یەکێتی پێوەری لێھاتوویی
و شارەزایی و دڵسۆزیی لە دانانی وەزیرەکانیدا رەچاو دەکات" .
هه‌روه‌ها ناوبراو به ماڵپه‌ره‌که‌ی یه‌کێتی
ده‌ڵێت" بڵاوبوونەوەی ئەو ھەواڵە لە ھەندێک لە راگەیاندنەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ
لاوازی میسداقیەتیان لە سلێمانیدا" .
سپی میدیا که 31-5 هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه
به پێویستی نه‌زانی دۆکۆمێنته‌که که نوسراوه فه‌رمییه‌که‌ی مه‌کته‌بی رێکخستنه
بۆ جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی نێردراوه بڵاوبکاته‌وه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م
لێدوانه‌ی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی رێکخستنی یه‌کێتی سلێمان عه‌بدوڵا یونس بڵاوکرایه‌وه‌و
به لاوازی میسداقیه‌ت ئه‌و میدیایانه‌ی ناوزه‌د کرد که ئه‌هه‌واڵه‌یان بڵاوکردۆته‌وه،
سپی میدیاش به مافی خۆی ده‌زانێت که به‌ڵگه‌که بڵاوبکاته‌وه که ئه‌م دۆکۆمێنته‌ی
خواره‌وه‌یه..