شایان عه‌سكه‌ری‌: بمبورن كه‌ ده‌نگم بە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم‌ و كابینه‌ی‌ نۆیه‌مدا

د. شایان عه‌سكه‌ری داوای لێبوردنی لە دەنگدەران و هاوڵاتیان كرد، بەهۆی ئەوەی لە پێناوی چاكسازی دەنگی بە كابینەی حكومەت و یاسای سەرۆكایەتی هەرێمداوە.

 

د. شایان عه‌سكه‌ری‌، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت" ھاوڵاتیانی کوردستان، دەنگدەرانی سەنگینم، بەگەورەیی خۆتان بمبورن، لە ٢٠١٩/٥/٢٨ دەنگمدا بەیاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لەپێناوی چاکسازیی‌و لە ٢٠١٩/٧/١٠ متمانەمدا بەحکومەتی ھەرێمی کوردستان لەپێناوی چاکسازیی".

 

ناوبراو نوسیویه‌تی‌" ئەو چاکسازییەی بەبیانوی ھەستیاری دۆخی سیاسی‌و کۆرۆنا گوایە گەندەڵی ٣٠ ساڵ بەشەوو رۆژێک چاک ناکرێت، ھەموو جۆری گەندەڵیەکانیان بەکەمتر لەشەوو ڕۆژێک ئەنجامدەدەن، بەڵام چاکسازیی بەقسەی خۆیان بەمانگێک‌و دووان‌و ساڵێک‌و دووان ناکرێت".

 

شایان عەسكەری ئەوەشی راگەیاند" پارتی دەڵێ گەر یەكێتی چاكسازی نەكا ئێمە بۆ بیكەین!، یەكێتی دەڵێ گەر پارتی چاكسازی نەكا ئێمە بۆ بیكەین! كەواتە ئەوان هاوسەنگی هێز و دەسەڵات و پارە بە چاكسازی بۆ میللەت ناگۆڕنەوە".

 

به‌بۆچونی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، میللەت داتاو فاکت‌و ڕاپۆرتی سەر کاغەزو ڕاگەیاندن چی لێ بکات گەر بەفعلی کاریگەریەکانی چاکسازیی بەسەر ژیانی میللەتەوە دیار نەبێت. " دەی بمبورن دەنگەکانی ئێوەمدا بەسەرۆکایەتی‌و حکومەتی ھەرێم". 



AM:09:22:23/09/2020