هەپەگە كوژرانی حەوت سه‌ربازی توركیای راگه‌یاند

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلاوە ڕاگەیەندراێکی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا لە سێرت و حەفتانین ٧ سەربازی سویای داگیرکەری تورک سزا دران و هاوکات ئۆتۆمبیلێکی سەربازیش لەناوبرا". 

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

 

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا هێزەکانمان لە ٢١ ئەیلول کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ناوچەی بەکتوریا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک کە لە گردی شەهید شیلان جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجام. لەو چالاکیەدا سەربازێکی داگیرکەری تورک سزا درا.

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیڕی شەهید میدیا ماوا و شەهید رزگار گەڤەردا لە ناوچەی دحێی شاری سێرت، لە نێوان گوندەکانی گیڤەر و بوزکرا یەکەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیان بۆ ماوەیەک خستە ژێر چاودێری خۆیان و دواتر ئێوارەی ٢٠ی ئەیلول چالاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا ئوتومبیلێکی دوژمن بە تەواوەتی لەناو برا و ٦ سەربازی داگیرکەری تورکیش سزا دران. ئەم چالاکیە کاریگەرە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی بۆتان ئەنجامدرا.

سوپای داگیرکەری تورک لە ١٩ی ئەیلولدا لە گوندەکانی تاجێ، ترۆلای خواروو، ترولای سەروو و کووچەی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دەستیان بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوانی داگیرکەری کرد. ئەو ئۆپڕاسیۆنە شەوی ٢١ی ئەیلول بە بێئەنجام کۆتایی پێهات.

 

دوای نیوەڕۆی رۆژی ١٤ی ئەیلول فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی گیڤارایان لە هەرێمی بەستای شاری شرنەخ بوردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکەدا دوو لە هاوڕێکانمان بە ناوەکانی لالەش و زەردەشت شەهید بوون.



AM:10:19:23/09/2020