حوکمەتی بەغدا ١٩ ئەفسەری ئەو ناوچەیە دەستبەسەر دەکات کاتیوشای لێ تەقێنرا

وتەبێژی حکومەتی عێراق ژمارەی ئەو ئەفسەر و بەرپرسانە ئاشکرا دەکات کە دەستبەسەر کراون لەبەرئەوەی  دوێنێ ١٨ی ئەیلول لەناوچەکانی ئەوانە دوو کاتیوشا بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا تەقێندرا.

 
ئەحمەد ملا تەلال وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد کە ١٩ ئەفسەر و بەرپرس دەستەبەسەر کراون کە لێپرسراوی ئەمنی ئەو ناوچانەبوون کە دوێنێ لێیەوە دوو مووشەکی کاتیوشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کرا.


پاشنیوەڕۆ دوێنێ ٢٨ ی ئەیلول دوو مووشەک لە ناوچەی رەزوانیەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کراو لە ئەنجامدا لە ماڵێک کەوتە خوارەوەو دوو ئافرەت و سێ منداڵ بوونە قوربانی.


بەفەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران هەموو ئەو بەرپرسە ئەمنیانە دەستبەسەرکران کە لەو ناوچانەی ئەوان لێی بەرپرسن مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا کرا.

 
مووشەک ئاراستە کردنی ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا بۆتە دیاردەیەکی رۆژانەو هەڵوێستی حکومەتی عێراقی لاواز کردووە کە ناتوانێت باڵوێزخانە بیانییەکانی نێو وڵاتەکەی بپارێزێت، هەر ئەمەشە ئەمەریکا لە تاوتوێی گواستنەوەی باڵوێزخانەکەیدایەو هەر ئەمرۆش ١٥ باڵوێز لە بەغدا کۆبوونەوەی داوای پاراستنیان لە حکومەتی بەغدا دەکرد.

 


PM:06:49:29/09/2020