دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح، میری كوه‌یت کۆچی دوایکرد، میری نوێ له‌و وڵاته دیاریی كرا کە کوڕی شەشەمی میری دەیەمی کوەیتە.
ئەنجومەنی وەزیرانی کوەیت رایگەیاند" شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح بە میری نوێی دەوڵەتی كوێت دیاریی كرا".
شێخ نه‌واف له ٢٥ی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٣٧ له‌دایكبووه، شێخ نه‌واف كوڕی شه‌شه‌می شێح ئه‌حمه‌د جابر موباره‌ك ئه‌لسه‌باح، میری ده‌یه‌می كوه‌یته كه له ماوه‌ی نێوان ١٩٢١ بۆ ١٩٥٠ فه‌رمانڕ‌وایی ئه‌و وڵاته‌ی كردوه.
ئێوارەی ئەمڕۆ شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی ٩١ ساڵیدا کۆچی دواییکرد، به‌وهۆیه‌وه حكومه‌تی وڵاته‌كه بۆ ماوه‌ی ٤٠ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند، شێخ سەباح ئەحمەد جابر لە ٢٩ی كانوونی دووەمی ٢٠٠٦، دوای كۆچی دوایی شێخ سەعد عەبدوڵا سالم ئالسەباح، میری پێشووی كوێت دەسەڵاتی گرتە دەست و بووە میری وڵاتەكە.