دوو توشبووی كۆرۆنا لە ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستدا

دوو حاڵەتی نوێی مردن بە كۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆمارکرا. 

د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢١ توشبووی نوێ لە ناوچەکانی باکووری سوریا تۆمارکراون". 

ئەوەشی خستوەتەڕوو: تائێستا ١٢ توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، دوو توشبووى ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە، کە دوو تووشبوو لە حەسەكە و یەكێك لە دێرك و یەكێكیش لە كۆبانێ گیانیان لەدەستداوە. 

ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا ئاشکراشیکرد: بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەزارو ٦١٨ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٦٤ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٤٢٩ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

PM:03:07:30/09/2020